تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بێجی رویدا

عێراق
14:01 - 2025-05-18


تەقینەوەیەك لەپاڵاوگەی بێجی ڕویدا و ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و سێ كەس بریندارن.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کورەی ژمارە 109 لە پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین رویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس برینداربون، چەندین تیمی بەرگریی شارستانیی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكەدان.
بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، تا ئێستا وردەکاری زیاتر و قەبارەی زیانەکان و هۆکاری ئاگرەكە نەزاندراوە و لە چەند سەعاتی داهاتودا لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئاشکرادەکرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP