ڕۆژنامهیهكى ئیسرائیلى ڕایدهگهیهنێت، ئەحمەد شەرع ڕازیی بووە پەیوەندییەکانی سوریا و ئیسرائیل ئاسایی
بکرێتەوە.
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردوهتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی
ڕاگوزەری سوریا، لەمیانی دانوستانە نهێنییەکانی سووریا لەگەڵ ئیسرائیلدا،
بەڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ڕازیی بووە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم دانوستانانە دوای کۆبوونەوەی نێوان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع هاتووە و ئامانجی ئەوەیە سووریا بچێتە
پاڵ ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە.
ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاندوە، وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە
بریتین لە دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسیی ڕەسمی و کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتیی
نێوانیان و دامەزراندنی هاوکاریی ئابوریی و هاوبەشی ئەمنیی بۆ بەبەرەنگاربونەوەی
تیرۆر، هەورەها ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی بۆ پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتنی
یەکتر و کردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی
ئاسمانیی نێوان هەردوو وڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP