ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆى ئیسپانى و
یاریزانى هێڵى بەرگری یانەى بایەرلیفەرکوزنى ئەڵمانى لەدوای ئەزمونێکى گەورەو
سەرکەوتوو لە بۆندس لیگا ، ئێستا و دوای 10 ساڵ ئامادەیە دەرگا بەڕووى هەردوو یانە
زلهێزەکەى ئیسپانیا و جیهان ( ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا ) بکاتەوەو بگەڕێتەوە بۆ
ووڵاتەکەى و درێسى یەکێک لەو دوو یانەیە بپۆشێت .
گریماڵدۆ لە تەمەنى 12 ساڵیدا پەیوەندى
کرد بە ئەکادیمیاى یانەى بارسێلۆنا و تاکو ساڵى 2016 لە بارسا بوو ، دواتر
ئەزمونێکى نوێى لەدەرەوەى وڵاتەکەى تاقی کردەوە بە ووتەى خۆى زۆر قورس بوو کاتێک
خۆشەویست و ئازیزانت جێدەهێڵێت بەڵام کۆتاییەکەى زۆر شیرینە کاتێک هەست دەکەى
بوویت بەو یاریزانەى کە ئێستا یانەیەکى گەورەى وەک ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات یارى
بۆبکەیت! شانازى دەکەم کە پەیوەندیم لەگەڵ
ریاڵ مەدرید هەیە ، هەموو یاریزانێک ئاواتە خوازە لە یانەیەکى گەورە یارى بکات .
لە ئێستادا گریماڵدۆ یەکێکە لە
باشترین یاریزانەکانى هێڵى بەرگرى ، یاریزانەکە لە باڵى چەپ یارى دەکات و لە ژێر
دەستى چاپی ئەلۆنسۆ گەشەى زۆرى کردو درەوشایەوەو ئێستاش کە ئەلۆنسۆ سەرپەرشتى ریاڵ
مەدرید دەکات ئارەزوو دەکات ئەو بەرگریکارە بۆ پێکهاتەکەى زیادبکات .
لە بەرنامەى ئێلچیرینگیتۆى بەناوبانگ
، گریماڵدۆ قسەى کردو ڕوونى کردەوە کە یانەى بایەرلیفەرکوزن یانەیەکى گەورەو
نایابە بەڵام خەونى من ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ ئیسپانیا و یارى بۆ یانەیەکى بەناوبانگ
و زلهێزبکەم ، لەمیانى بەرنامەکە پرسیارى لێکرا دەتەوێت بۆ یانەى ریاڵ مەدرید یارى
بکەیت ؟ گریماڵدۆش گوتى من دەمەوێت بۆ
یانەیەکى گەورە یارى بکەم ئەگەر دەرفەتى ریاڵ مەدریدم بۆ دروست بوو هەوڵدەدەم
لەدەستى نەدەم .
هەر لەو بەرنامەیەدا گریماڵدۆ ئاماژەى
بۆ ئەوەکردوە سەرسام بووە بە تواناکانى لیونێل مێسى و مارسیلۆى بەرازیلى .
گریماڵدۆ ( 10) یارى بەدرێسى
هەڵبژاردەى ئیسپانیایەوە کردوە ، لەماوەکانى رابردوش ئەوەى نەشاردۆتەوە کە
حەزدەکات بگەڕێتەوە بۆ یانەکەى منداڵى کە ئەویش بارسێلۆنایە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP