ئیدارەی ترەمپ بۆ نەتەنیاهۆ: ئەگەر کۆتایی بە شەڕی غەززە نەهێنیت پشتت لێ دەکەین

جیهان
13:47 - 2025-05-20


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی ترەمپ هۆشدارییەکی تووندی بە ئیسرائیل داوە و دوو بژاردەشی لەبارەی غەززەوە خستووەتەڕوو.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاند، ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ بە ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە نەهێنێت، واشنتن دەستبەرداری دەوڵەتی ئیسرائیل دەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ دەڵێن، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگ کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت، بەڵام ئەو ئیرادەی سیاسی نییە و نایەوێت کۆتایی بە شەر بهێنێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئیسرائیل زیادی کردووە، بەهۆی بەرفراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، بەڵام نەتانیاهۆ جەخت لەسەر بەردەوامی هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کەرتی غەززە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP