لەسەر فراوانكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، هەریەک لە حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا هەڵوێستیان وەرگرت وەك كاردانەوەیەك دژی تەلئەبیب راگرتنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتەیان راگەیاند.
حکومەتەکانی بەریتانیاو کەنەدا و فەڕەنسا لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا، هەڕەشەی سەپاندنی سزایان لەدژ ئیسرائیل کرد، بە سنووردارکردنی هاوکارییەکان و فشاری زیاتر لەسەر حکومەتەکەی نەتانیاهۆ، جەختیشان کردەوە رێگری لە تێپەڕینی هاوکارییە مرۆییە بنەڕەتییەکان، لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی قبوڵکراو نییەو مەترسی و پێشێلکارییە بۆ سەر یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: ئەوان دژ بە هەر هەوڵێکن بۆ فراوانکردنی ئۆردوگا جوو نشینەکان لە کەناری خۆرئاواو درێغی ناکەن لە گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر، لەنێویاندا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا .
لە وەڵامی هەرەشەکانی بەریتانیا و فەرنسا و کەنەداش، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: سەرکردەکانی لەندەن و پاریس بەم هەوڵە، خەڵاتێکی گەورە پێشکەشی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر دەکەن.
هاوکات مەرجەکانی ئیسرائیلی دووپاتکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، کە بریتین لە ئازادکردنی بارمتەکان و دوورخستنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP