ترەمپ: بیرۆکەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڤاتیکان باشە

جیهان
14:26 - 2025-05-20


دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە ڤاتیکان بیرۆکەیەکی باشە، وتیشی: دەستوەردانی ڤاتیکان لە دانوستانەکان مانای ئەوەنییە ئەمەریکا لێیان دەکشێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نێوەندگیری ڤاتیکان بۆ دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام مانای کشانەوەی ئەمەریکا نییە لە نێوەندگیری نێوان ئەو دو وڵاتە، وتیشی: بیرۆکەی نێوەندگیری ڤاتیکان لەمیانی گفتوگۆیەکی نێوان "من و پوتین" وروژێنراوە.
ترەمپ راشیگەیاند ئازار و توڕەیییەکی زۆر هەیە و پێموایە ئەمە دەتوانێت بەشێک لەو توڕەییە کەم بکاتەوە، بۆیە، دانووستان لە ڤاتیکان، بە بۆچوونی من، بیرۆکەیەکی زۆر نایابە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاتیکان بە نوێنەرایەتی پاپا لیۆی چواردەهەم خواستی بەهێزی بۆ میوانداریکردنی دانوستان دەربڕیووە و دەیانەوێت پرۆسەکە دەستپێبکات.
رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەستەنبوڵ میوانداری دانوستانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیای کرد و بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی دوو هەزار زیندانی لە نێوان هەردوو وڵات کۆتایی هات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP