وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریی لەبارەی دۆخی سووریا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و وڵاته چەند هەفتەیەک لە شەڕی ناوخۆوە دوورە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی نهێنییه‌كی سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی سوریا ئاشكراكرد‌و رایگەیاند: "هەڵسەنگاندنیان بۆ قۆناغی راگوزەری سوریا ئەوەیە، بە راشکاوی و لەسایەی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی بووەتەوە، سوریا نەک چەند مانگێک، بگرە چەند هەفتەیەک لە ئەگەری داڕووخان و جەنگی ناوخۆیی سەرتاسەریی و دابەشبوونه‌وه دوورە"
رۆبیۆ وتی:"ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی حكومه‌تی سوریا بده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن، چونكه سه‌رنه‌كه‌وتن ئاژاوه‌و شه‌ڕی ناوخۆی سه‌رتاسه‌رییه"
وتیشی:"ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بڕیار بده‌ن كه ئاخۆ رێگه به بوونی بنكه‌ی بیانی له وڵاته‌كه ده‌ده‌ن یان نا"
ئه‌مه له‌كاتێكدا، پێش رۆژێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا له سعودیه كۆبونه‌وه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP