وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر لابردنی سزاكانی سەر سووریا رەزامەندیان پیشانداوە و پێدەچێت بەڕەسمی رابگەیەندرێت.
بەمەبەستی پشتیوانی كردن و بوژاندنەوەی ئەو وڵاتە لەدوای ململانێكانی وڵاتەکە، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر لابردنی سزاكانی سەر سووریا رەزامەندیان پیشانداوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر دیمەشق (27) وڵاتی یەكێتی ئەوروپا گەیشتون بە رێككەوتن و پێدەچێت ئەم ئێوارەیە بە ڕەسمی لەسەر زاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەكانیانەوە رابگەیەندرێت.
بڕیاری لابردنی سزاكانی سەر سوریا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە لە كاتێكدایە لە سەردانەكەی بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی كەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند سزاكان لەسەر سوریا هەڵدەگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP