ئێران لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی توڕەیە

جیهان
15:22 - 2025-05-20


وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناڕەزایی توند بەرانبەر راگەیاندنی کۆتایی لوتکەی عەرەبی دەدەبڕێت چونکە لە راگەیەندراوەکەدا ئیمارات بە خاوەنی چەند درووگەیەک  ناودەبرێت و ئێرانیش دەڵێت ئەو دورگانە بەشێکی دانەبڕاوی خاکی ئێرانن.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردوەتەوە، ئەو بانگەشەیەی لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی بەغداددا، سەبارەت بە دوورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، (تونبی گەورە، تونبی بچوک و ئەبو موسا) هاتووە، قبووڵ نەکراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردوەتەوە، ئەو سێ دوورگەیە بەشێکی دانەبڕاون لە خاکی ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر بانگەشەیەک بۆ خاوەندارێتی ئەو دوورگانە بە پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یەکێتیی خاک و سەروەریی وڵاتەکەی لە قەڵەم دەدات.
شەممە 17ی ئایار 34هەمین لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەچو و لە بەشێکی ڕاگەیەنراوی کۆتایی لوتکەکەدا جەخت لە خاوەندارێتی ئیمارات بەسەر سێ دورگەی کەنداودا کراوەیەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP