ناتۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە دەرفەتێکی گرنگ ناودەبات

جیهان
12:23 - 2025-05-21

مارک روتە سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانيدا، راگەیاندنى خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەى بە دەرفەتێکى گرنگ ناوبرد و ئاماژەى بەوەشکرد، لە نزيکەوە چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەکەن، کە ئێستا لە تورکیا دەستیپێکردووە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتیشی، "بەدڵنياييەوە من بۆچوونم وايە راگەياندنی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، راگەياندنێکی گرنگە، هەفتەی رابردووش سەردانی ئەردۆغانم کردو  هەردوولا هاوڕابووين لەسەر ئەوەی ئەمە دەرفەتێکە. بەدڵنياييەوە لە نزيکەوە چاودێریی ئەو گفتوگۆيانە دەکەين، کە ئێستا لەنێوان هەموو ئەو بەرە جياوازانەی پەيوەنديدارن بەو پرسەوە دەستيانپێکردووە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP