بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌ستێكی كاتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادكردنی بارمته‌كان.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگه‌یاند، هه‌مو ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌بنه ناوچه‌ی ئارام له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌داو ئێمەش پابه‌ندین به گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی شه‌ڕ له هه‌مو غه‌ززه‌و هێشتاش كاره‌كان كۆتاییان نه‌هاتوه.
وتیشی، "هێزه‌كانمان به توندی له حه‌ماس ده‌ده‌ن و وه‌زیری به‌رگریم ئاڕاسته كردوه كه هێرشی زیاتر و به‌هێزتر ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستێك هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه ڕفێنراوه‌كان، ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام ئاگربه‌ستێكی كاتی ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماده‌م كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنم، به‌ڵام به مه‌رجێك كه گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئیسرائیل بكات و ڕێگری بكات له مانه‌وه‌ی حه‌ماس له ژێر كۆنترۆڵی غه‌ززه‌دا.
باسی له‌وه‌شكرد، 177 ڕفێندراومان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه 148 كه‌سیان له ژیاندان، به دڵنیاییه‌وه 20 ڕفێندراوی دیكه له ژیاندان، "دۆسته‌كانمان پشتگیریمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاگاداری برسێتی یان قه‌یرانی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززەین و كارده‌كه‌ین، له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ هێنانی هاوكاری مرۆیی بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی ڕونه‌دات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP