بەپێی ئامارێک ساڵی 2024 چونی کۆچبەر بۆ بەریتانیا 50% کەمیکردووە

جیهان
17:14 - 2025-05-22


بە گوێرەى ئامارێک رەسمی لە ساڵی رابردودا چوونى کۆچبەر بۆ بەریتانیا بەرێژەی 50٪ کەمیکردووە.
دەزگای ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، ساڵی رابردوو 431 هەزار کەس روویان لە وڵاتەکە کردووە، لەکاتێکدا ژمارەکە لە ساڵی 2023 نزیکەی 860 هەزار بووە.
ئەو ئامارەش دەریدەخات، ساڵی رابردوو، گەیشتنی کۆچبەر بۆ ئەو وڵاتە، بەرێژەی 50% کەمیکردووە، ئەوەش گەورەترین کەمبوونەوەی هاتنی کۆچبەرە لە پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پرۆژەیەکی نوێی بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە راگەیاند، کە لە وڵاتەکەی مافی پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوەو جەختیکردەوە، سنوورەکانی وڵاتەکەی بەتەواوەتی توندوتۆڵدەکەنەوە.

بەگوێرەی پرۆژەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە ناوینابوو ناوەندی پاراستنی پەنابەران لە وڵاتی سێیەم، ئەو پەنابەرە نایاساییانەی مافی پەنابەرێتییان نییە، دەنێردرێنە وڵاتی سێیەم و لەناوەندێکدا رادەگیرێن تاوەکو کاتی دیپۆرتکردنەوەیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP