ئەمڕۆ پارێزگارەكانی هەرێمی
كوردستان گەیشتنە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە و پارێزگاری
تاران و ژووری بازرگانی تاران كۆببنەوە.
وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون
لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر
پارێزگاری دهۆك و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت و وەفدێكی یاوەریان كە
ماوەی دوو رۆژە بە سەردانێكی رەسمی لە ئێرانن.
بڕیارە، ئەمڕۆ وەفدەكەی حكومەتی
هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگارانی
كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و كرماشان كۆببنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ پارێزگاری تاران
و ژووری بازرگانی تاران كۆدەبنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP