پێگەی ئەکسیۆس-ی ئەمریکی
ئاشکرایکردوە، ئیسرائیل پلانی داناوە ئەگەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکست بهێنێت،
ڕاستەوخۆ هێرشبکاتەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
پێگەکە باسی لەوەشکردوە، ئەگەر
دانوستانەکان شکست بهێنن، ئیسرائیل پلانی داناوە لە ساتی یەکەمی شکستهێنانەکەیدا
گورزی سەربازیی لە ئێران بوەشێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکی
کردوە.
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکاش هەواڵەکەی
پشتڕاستکردوەتەوە و دەڵێت، ئەوانیش زانیارییان هەیە کە ئیسرائیل ئامادەی وەشاندنی
گورزی سەربازییە لە ئێران.
بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا
دەڵێن، ترسیان هەیە نەتەنیاهۆ بەبێ گڵۆپی سەوزی ترەمپ ئەو هەنگاوە بنێت و نەگەڕێتەوە
بۆ کۆشکی سپی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP