لۆکاس فاسکێز ئەو ئەستێرەیەى تۆپى پێى
ئیسپانیا و ریاڵ مەدرید هەر چەندە کارى گەورەو موعجیزەئاسای پێشکەش بە ریاڵ مەدرید
نەکرد بەڵام لە ڕووى دڵسۆزى و وەفا و جەنگاوەرى بۆهەمیشە ریاڵ مەدریدى
قەرزاربارکردوە ، لۆکاس فاسکێز لەسەرەتاوە کەپەیوەندى بە کەتیبەکەى مەدریدەوە کرد
هەمیشە وەک یاریزانى یەدەک یارى دەکرد و زێدان وەک جێگرەوە پشتى پێ دەبەست لەو قۆناغەدا
شان بەشانى ئەسینسیۆ خێرایی هێرشبەریان زیادکرد و وەک هێزى فشارى زێدان دەردەکەوت
.
لۆکاس فاسکێز یاریزانێکى ئاست بەرز و
خاوەن بەهرەیەکى گەورەى تۆپى پێ نەبوو بەڵام هەرگیز کەمتەرخەمى نەکرد لەوەى پێ
دەسپێردرا بەڵام ئیدى ئەوە هێز و تواناو تایبەت مەندیانە .
لەدواین رۆژەکانى ژیانى وەرزشى لە
ریاڵ مەدرید ، لۆکاس فاسکیز قوربانى گەورەى دا لە پێناو درێسى یانەکەى ئەمەش
وایکردوە کە رەخنەى گەورەى لێ بگیرێت ! بێ ئاگا لەوەى کە فاسکێز ئەرکێکى گەورەى
جێبەجێکردو لە بەرخاترى خۆشەویستى بۆیانەکەى جێگۆرکێی بەشوێنى یاریکردنى قبوڵکرد ،
بەدرێژایی مێژووى یاریکردنى فاسکێز وەک یاریزانى باڵى هێرشبەرى یارى دەکرد و چوار
یاریزان لە پشتى ئەوەوە دەردەکەوتن لە پڕ هەموو شت گۆڕا لۆکاس فاسکێز کرا بە
یاریزانى هێڵى بەرگرى ، ئەمەش وایکرد زۆر ناو و ناتۆرەى لێ بنرێت و بە خاڵى لاوازى
یانەکە ناو ببرێت ، خودى یاریزانەکە ڕووبەرووى دۆخێکى قورسى دەرونى کرایەوە ئەو لە
پێناو ئەوەى بۆشایی لە هێڵى بەرگرى یانەکە هەبوو قوربانى بەخۆى دا و ئەو جێگایەی
قبوڵکرد بەڵام مەدریەکان ناهەقی بەرامبەر دەکەن ، لە بری دلسۆزیەکەى رق و جنێوى
وەگرتەوە .
هەرچۆنێک بێت، ڤاسکێز یەکێکە لەو یاریزانانەی
کە بەشداری لەگەڵ یانەکەی کردووە و ڕۆڵێکی ڕوونی هەبووە و شایەنی ئەو پێگە و چەپڵە
لێدانە بوو کە لەلایەن هاندەرانەوە لە بێرنابێۆ پێشکەشى کرا .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP