رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، ئهمڕۆ 3ی حوزهیرانی 2025 پێشوازیکرد لە (رادۆ اوکتافیان دوبری) باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق کە بۆ یەکەمین جاره سەردانی کەرکوک دهکات.
لە دیدارەکەدا کە پەرلەمانتار دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی دەرەوە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ژمارەیەک لە یاریدەدەران و راوێژکارانی پارێزگار ئامادەیبوون، دۆخی ئابوری و بازرگانیی و هەماهەنگی نێوان عێراق و رۆمانیا به گشتیی و كهركوك بهتایبهت تاوتوێکران و گفتوگۆکرا لەبارەی پاڵپشتیکردنی پارێزگای کەرکوک لە هەموو بوارەکاندا و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی رۆمانیا لە کارکردن لە کەرکوک و هەماهەنگیی لە نێوان زانکۆی كهركوك و زانكۆكانی رۆمانیا، بهشێوهیهك كه ئاسانكاریی بۆ خوێندكارانی پارێزگاكه بكرێت تا لهو وڵاته بڕوانامهی باڵا بهدهستبهێنن.
هەروەها پلانی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک تاوتوێکرا کە لەنێو شاری کەرکوک بە هاوکاری وڵاتی ڕۆمانیا جێبەجێ دەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP