سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی مەخمور دەکات

کوردستان
20:47 - 2025-06-03


نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەمە ٣ی ٦ی ٢٠٢٥ محەمەد جاسم کاکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی لێژنەی ئاسایش وبەرگریی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا به‌ یاوه‌ری هەردی محەمەد بەرپرسی نوسینگەی مادەی (١٤٠)ی نەینەوا سەردانی قەزای مەخموری کردو چاویکەوت بە رزگار محەمەد قایمقامی مەخمورو لەڵایەن بەرپرس و جیگر وکارگیرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیلێكرا.  

له‌ سەردانەکەدا کێشەو گرفته‌كانی هاوڵاتییانی سنووره‌کە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییان به‌پێویستزانرا، به‌و پێیه‌ی لە (٥٪) ی هاوڵاتییانی مەخمور و دەوروبەری سودمەند نەبوونە لە قەرەبووی مادەی (١٤٠).

دابینکردنی زەوی بۆ هاوڵاتییانی قەزاکەو چەندین پرس و گرفتی دیكه‌ی پەیوەندیداری قەزاکەو چۆنیەتی خزمەتکردنی زیاتری قەزاکە ته‌وه‌رێكی دیكه‌ دیداره‌كه‌ بوو، باس له‌وه‌شكرا قەزاکە وەک پێویست خزمەتنەکراوەو پشتگوێخراوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP