هەڵبژاردەى عێراق لە یارییە چارەنوس
سازەکەى بەرامبەر بە هەڵبژاردەى کۆریاى باشوور لەبەردەم ئاڵنگارییەکى قورس و
دژواردایە ، عێراقییەکان دەیانەوێت بە بەدەستهێنانى سێ خاڵى ئەو یارییە هیواکانیان
زیندوو بکەنەوە بۆ گەیشتن بە دوا یارییەکانى جامى جیهانى 2026 .
هەڵبژاردەى عێراق یەکەم یارى رەسمى
خۆى لە ژێر سەرپەرشتى گراهام ئارنۆڵدى ئستورالى ئەنجام دەدات کە یەکەمین راهێنەرى
ئستورالیایە لە 82 ساڵى رابردوو ئەو پۆستەى وەرگرتبێت ، لەبەختى ئارنۆڵد بۆ ئەو
یارییە چەند ئەستێرەیەکى دیارى پێکهاتەى عێراق ناتوانن بەشدارى بکەن و راهێنەر
دەبێت بە دوای جێگرەوەدا بگەڕێت ، یەکێکێک لە کاریگەرترین ئەستێرەکانى کە ئەیمەن
حوسێنە بەهۆى وەرگرتنى کارتە رەنگاو رەنگەکانەوە ناتوانێت بەشدارى بکات ، رێبین سولاقاى یاریزانى هێڵى بەرگریش بەهەمان
شێوەى ئەیمەن بەهۆى کۆبونەوەى کارتە رەنگاو رەنگەکان بەشداری ئەو یارییە ناکات .
بەدەر لەو دوو یاریزانە، سێ یاریزانى
دیکەش بە هۆى پێکانەوە دوورخراونەتەوە ـ کەئەوانیش ( مستەفا سەعدون و زێدان ئیقبال
و منتەزر ماجد ) ن .
راهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق بەر لە
چەند رۆژێک لیستێکى بڵاوکردەوە کە ناوى ئەو یاریزانانە بوو کە بانگێشتى ریزى
هەڵبژاردەکە کراون ، هیچ گۆڕانکارییەکى جەوهەرى لە پێکهاتەکەی خیسۆس کاساسى
دوورخراوە بەدى نەکرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP