ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان بۆ عیراق دەگەڕێنەوە

عێراق
11:18 - 2025-06-10

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕێبکەون.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە حاجییان لە فڕۆکەخانەکانی تائیف  و جەددە و مەدینەوە بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا تەواوی حاجییان دەگەڕێنەوە، رۆژانە لەنێوان دوو بۆ شەش گەشت لە فڕۆکەخانەکانی سعودییەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکرێن و پرۆسەکە لە 24ی مانگ کۆتاییدێت.
دوێنێ سعود بن میشعەل، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە کۆتایی مەراسیمی حەجی ئەمساڵی بە سەرکەوتووی راگەیاند و نێردەی حەجی عێراقیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP