کۆمسیۆن: بۆ رۆژی دەنگدان پێویستمان بە 250 هەزار کارمەند هەیە

عێراق
11:43 - 2025-06-10

دوای هەفتەیەک لە کاراکردنی لینکی خۆتۆمارکردن بۆ بوون بە کارمەندی سندووقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە 187 هەزار کەس فۆڕمیان پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە، لەسەر ئاستی عێراق پارێزگای بەسرە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، زۆرترین کەس لە پارێزگای سلێمانی داواکارییان پێشکەش کردووە.
کۆمیسیۆن ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی یەک رۆژ پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان هەیە، جا چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچوو و خوێندکاری زانکۆ.
کۆمسیۆن دەشڵێت، عەلی ساڵح جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان پەیوەندیی بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی عێراقەوە کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، بەمەبەستی دەرکردنی سوپاسنامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە رۆژی هەڵبژاردندا، دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP