نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق
(یونامی) كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عیراق تا كۆتایی ئەمساڵ راگەیاند، ئەوەش لەسەر
داوای بەغدا.
لەو بارەیەوە سەمیر غتاس، وتەبێژی یونامی لە بەیاننامەیەكدا
باسی لەوەكردووە، لە كۆتایی ئەمساڵدا، كارەكانیان لە عیراق كۆتاییان دێت، هیچ
گفتوگۆیەك بۆ نوێكردنەوەی كاتەكە لە ئارادا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك لەو فەرمانبەرانەی كە بۆ
تەواوكردنی هەندێك بابەتی دارایی و كارگێڕی ئامادەبوونیان پێویستە، لە دوای كۆتاییهاتنی
كاتەكە دەمێننەوە.لە 8ی نیسانی 2024، حكومەتی عیراق لە نامەیەكدا بۆ ئەمینداری گشتی
نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكرد كە ئەركی یونامی لە عیراق تا كۆتایی ساڵی 2025 كۆتایی
پێبهێت، بەوپێیەی چیتر عیراق پێویستی پێی نەماوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP