سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕ‌ۆكه‌وانی شارستانی عیراق رایدەگەیەنێت
له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕ‌ه‌وه هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
رێنمایی ده‌كرێن كه بتوانن بگه‌ڕ‌ێنه‌وه عیراق".
به‌نگین رێكانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕ‌ۆكه‌وانی
شارستانی عیراق، رایگه‌یاند: "له ئه‌مڕ‌ۆوه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه ده‌كرێته‌وه،
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانییه‌كان رێنمایی ده‌كرێن بۆ چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی
گه‌شتیاران بۆ عیراق".
وتیشی: فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی دیكه به داخراوی ده‌مێننه‌وه،
هه‌تا رێنمایی دیكه ده‌رده‌چێت"
سه‌باره‌ت به توركیاش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕ‌ۆكه‌وانی شارستانی عیراق
باسی له‌وه‌شكرد: "ڤیزه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ ده‌درێت به ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه ده‌چنه ئه‌و وڵاته، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی چوون بۆ توركیا ده‌كه‌ن له
رێگه‌ی وشكانییه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ئه‌نقه‌ره
ده‌بێت".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، به‌هۆی بارگرژییه
ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گه‌شتیاران، راگرتنی ته‌واوی گه‌شتی
ئاسمانی له‌هه‌موو فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی عیراق و داخستنی كاتیی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له
13ی 6ی 2025 دا قۆناغ به قۆناغ راگه‌یاندو هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆ 15ی6ی 2025 نه‌كراوه‌ته‌وه،
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش به‌رده‌وامه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP