ئەنجومەنی نوێنەران سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی ئێران ـ ئیسرائیل كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
18:11 - 2025-06-15



ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە" هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەزاندنی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە".

 هەر بەپێی راگەیەندراوەکە:" دانیشتنەکە نائاسایی دەبێت و رۆژی 17ی6ی2025 بەڕێوەدەچێت".

هەر لەو بارەیەوە چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، رایگەیاند:"ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەسەر داوای 55 پەرلەمانتارە، کە یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کردووە و داوای دانیشتنێکی نائاساییان کردووە".

  چرۆ حەمە شەریف وتی:"ئەو 55 پەرلەمانتارە لە زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانن و داوایان کردووە، ئاسمانی عیراق بەکارنەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP