وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی گیریانخواردووە بەردەوامە

عێراق
10:26 - 2025-06-16

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هەوڵمان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئەو عێراقییانەی لە وڵاتانی دراوسێ و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان گیریانخواردووە، بەهەردوو ڕێگای ئاسمانی و وشکانیی بەردەوامە.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی عێراقییەکان بە دوو ئاست بەردەوامە، لە ڕێگای وشکانییەوە گەڕانەوەی حاجییان لە وڵاتانی سعودییەوە بە چڕی کاری لەسەر دەکرێت و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران حاجی گەڕاونەتەوە، پرۆسەکەش تا گەڕانەوەی سەرجەمیان بەردەوام دەبێت.
وتیشی، گەڕانەوەی عێراقییەکان لە وڵاتانی دراوسێش بەڕێگای وشکانی بەردەوامە و بۆ ڕێگای ئاسمانیش تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کراوەیە، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیش گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە لە سەعات 4ـی بەیانی ئەمڕۆوە تا سەعات 10ی ئەمشەو درێژکراونەتەوە.
لە ڕۆژی هەینییەوە هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، بەهۆیەوە هەزاران هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان گیریانخواردووە، بەهۆی ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP