نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ستایشی هێزه‌كانی ئێران ده‌كات له تێكشاندنی ئیسرائیل و داواش ده‌كات نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام، دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل پشتیوانیی له ئێران بكه‌ن.
نوری مالیكی له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به "جه‌ژنی غه‌دیر" كه ئه‌مڕۆ 15ی حوزه‌یرانی 2025 له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چو، سوپای ئێرانی به كوڕه‌كانی ئیمام عه‌لی (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب) چواندو رایگه‌یاند:" سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناو سوپای ئیسرائیلیان تێك‌شكاند"
مالیكی جه‌ختشیكرده‌وه كه: " ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئێران بوه‌ستن و پاڵپشتی و پشتیوانی لێبكه‌ن، دژی ئیسرائیل"
هۆشداریشیدا كه: "هه‌ڵسوكه‌وتی ئیسرائیلی نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێران و عێراق، به‌ڵكو بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هه‌مو جیهان مه‌ترسییه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP