كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق داوا ده‌كات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دابخرێت و هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق ده‌ربكرێن، هه‌روه‌ك به ئەرکی حکومەتی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگیی ده‌زانێت، هەڵوێستی بوێرانە بگرنەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە فراوانبونی شەڕی ئێران و ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 15ی حوزه‌یرانی 2025 ئەبو حسێن حەمیداوی لە راگه‌یه‌نندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه: "کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی قەوارەی تاوانکاری زایۆنیستیی پێویستی بە هیچ پاڵپشتییەکی سەربازیی هیچ کەسێک نییە، خاوەنی ئەو پیاو و توانایانەیە کە بەسە بۆ ڕیسواکردنی نەته‌نیاهۆ و سنوردارکردنی ستەمی ئەو قەوارە قۆرخکارە".
ده‌شڵێت:" لە کاتێکدا ئێران بە بوێری و خۆڕاگرییەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژی زایۆنیستەکان دەبێتەوە، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی سوپای دوژمنی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەین، ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە شەڕەکەدا بکات، ئێمە بەبێ دودڵی ڕاستەوخۆ دژی بەرژەوەندی و بنکەکانی کە لە سەرانسەری ناوچەکەدا بڵاوبونەتەوە، مامەڵە دەکەین".
به ئه‌ركی حکومەتی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگیی ده‌زانێت، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و هەڵوێستی بوێرانە بگرنەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لە فراوانبونی شەڕەکە، ئەوه‌ەش بە داخستنی باڵیۆزخانەی گەورەترین خراپەکار و دەرکردنی هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکا لە وڵات"
هه‌روه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا به مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە ناوده‌بات"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP