نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە

عێراق
10:37 - 2025-06-16

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتییە مرۆییەکانی کەم دەکاتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە بەهۆی بڕینی دارایی لەلایەن وڵاتە بەخشەرەکانەوە، ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتییە مرۆییەکانی کەم دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، تێچووی پلانی نوێی ساڵی 2025، 29 ملیار دۆلارە لە بری ئەو 44 ملیار دۆلارەی لەمانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیاندرابوو و پشتیوانی 114 ملیۆن کەس دەکات.
پێشتریش ئەلیزابێس تان، بەڕێوەبەری پاراستنی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وتبووی، کەمبوونەوەی بودجەی ڕێکخراوەکە زۆرترین زیان بە پەنابەران و کۆمەڵگا کەم داهاتەکان دەگەینێت.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەرنامەکانی پاراستن لە زۆر بواردا کەم کراونەتەوە یان نەهێڵراون، ئەمەش وایکردووە ئافرەتان و منداڵان و ڕزگاربووانی توندوتیژی بێ پشتیوانی بمێننەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP