سودانی بۆ پزیشكیان: هەموو هاریکارییەکی پێویست پێشکەش بە ئێران ده‌كه‌ین

عێراق
16:52 - 2025-06-15

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند حکومەت و گەلی عیراق هاوسۆزی ئێرانە، دووپاتیشی کردەوە :"هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی رێگری لە بەزاندنی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بکەن".

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لەو پەیوەندییەدا، سودانی هاوسۆزی حکومەت و گەلی عیراقی گەیاندۆتە سەرۆککۆماری ئێران و رایگەیاندووە:" مکوڕین لەسەر فراوان نەبوونی جەنگەکە، هەروەها حکومەتی عیراق لەچەندین لایەنەوە هەوڵدەدات رێگری لە بەزاندی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بکات".

سەرۆکوەزیرانی عیراق ئامادەییشی دەربڕیوە:" هەموو هاریکارییەکی پێویست پێشکەش بە ئێران بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەری هێرشەکان کەم ببنەوە".

لە بەرامبەریشدا، مەسعود پزیشکیان سوپاسی حکومەت و گەلی عیراقی کرد لەسەر هەڵوێستی روونیان لە رەتکردنەوە هەڵسوکەوتەکانی ئیسرائیل و هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP