كونسوڵی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
20:26 - 2025-07-27


ئەمڕۆ 27ی7ی2025، ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان سەردانی هەڵەبجەی کردو لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری شارەکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دووپاتکردەوە و رایگەیاند:" پیرۆزبایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و یەکەم پارێزگاری ژنتان لێدەکەم".

لە كۆبونەوەكەدا، نوخشە ناسیح سوپاسی پشتیوانیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە كرد و جەختی لە بەهێزبوونی زیاتری پەیوەندییەكان كردەوە.

هاوكات کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پیرۆزبایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیان وەكو (١٩)مین پارێزگای عیراق و بوون بەپارێزگار وەكو یەكەم ژن لە عیراق و كوردستان لە پارێزگار کرد و پاڵپشتی ووڵاتەكەیان بۆ پارێزگاكە دووپاتكردەوە، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و بەردەوامی پەیوەندییەكان و گەیاندنی دەستی هاوكاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پارێزگاكە لە داهاتوودا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP