پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، چاویکەوت بە د.نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پرسی وەرگێڕانی پرسیارەکان و رێگەدان بە خوێندکاری زانکۆکانی کەرکوک کە بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە.
پارێزگاری کەرکوک سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵای کرد کە تێگەیشتنی تەواوی بۆ واقعی خوێندن لە پارێزگاکە هەیە، جەختی کردەوە کە خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP