دەربارەی خەڵاتی زێرینی بلە ئاگاداريه‌ك بڵاوكرايه‌وه‌

کلتور
17:10 - 2021-04-07

رێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوەندەیشن دەربارەی خەڵاتی زێرینی بلە ئاگاداريه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ 

 

ئاگادارییەک لە رێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوەندەیشنەوە دەربارەی خەڵاتی زێرینی بلە 

کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست

وەک دەزانن ساڵانە لە هەشتی نیساندا ئیبراهیم ئەحمەد فاوەندەیشن  خەڵاتی زێرینی بلە پێشكەش بە چەندین كەسایەتی ‌و رێكخراو دەكات كە لە بوارە جیاجیاكاندا كەلێنێكی دیاریان لە ژیانی كوردبوونمان پڕکردۆتەوە و خزمەتی گەلەکەمانیان کردووە و دەکەن.

بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی پەتای نەگریسی كۆرۆنا و وەک پابەندبوون بە رێنماییە تەندوروستیەكان،  ‌بڕیارماندا ئەمساڵ مەراسیمی  خەلاتی بلە ساز نەكەین.

ژیانی ئێوەمان لابەنرخترە و وێستگەی زۆرترمان لە پێشە بۆ مەراسیمی شایانی خەڵات و خزمەت.
بە هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هەمووان

ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن
٧-٤-٢٠٢١

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP