بۆ یه‌كه‌مینجار لە مێژوودا لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی فڕینی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ ده‌کرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
19:38 - 2021-04-19


ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا)، ئەمڕۆ دووشەممە سەرکەوتووانە توانی ئەو هەلیکۆپتەرەی لەگەڵ کەشتی پـرسەڤێرنس ڕەوانەی هەسارەی مەریخی کردبوو، لەسەر زەویـیەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەم هەلیکۆپتەرە بچوکە کە کێشەکەی 1.8 کیلۆگرامە، لە دوری زیاتر لە 278 ملیۆن کیلۆمەتر و لە بنکەیەکی ناسا لە کالیفۆرنیا فڕینی کۆنترڵکرا و لە یەکەم فڕینیدا بۆ نزیکەی 40 چرکە و بە بەرزایی 3 مەتر لە ئاسمانی مەریخ سوڕاوەتەوە.

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی بتوانرێت لە زەویـیەوە کۆنترۆڵی فڕینی هەلیکۆپتەرێک لەسەر مەریخ بکرێت.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کارەکە، هەموو کارمەندانی بنکەکەی ناسا کەوتنە چەپڵە لێدان و پـیرۆزبایـیکردن لە یەکتر بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژوویـیە لە جیهانی زانست و تەکنەلۆجیادا.

سه‌رچاوه‌/ VOA

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP