ئه‌و پیاوه به‌ره‌گه‌ز ئیسپانییه‌ی كه هه‌موانی ملیۆنان خه‌ڵكی ناچار به‌پێكه‌نین ده‌كرد و خاوه‌نی به‌ناوبانگترین پێكه‌نین بو له جیهاندا، له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا مرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، دوێنێ 28-4-2021خوان جۆیا بۆرخای خاوەنی بەناوبانگترین پێکەنین لە سه‌ر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئینته‌رنێت، بە هۆی نەخۆشی له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچیدوایی كرد.
خوان جۆیا ئەکتەری کۆمیدی ئیسپانی لە ساڵی 1956 لە شاری سیڤیای ئیسپانیا له دایک بوە و بە "ئێل ریستیاس El Resitas" ناسراوە، كه به واتای پێكه‌نین دێت.
خوان جۆیا بۆرخا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بوه، به‌ڵام به بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی ئیسپانیا، به‌ناوی "Ratones Coloraos" كه به واتای "مشكی ره‌نگاوڕه‌نگ دێت، ناوبانگێکی تایبەتی لە جیهان ده‌ركرد، كه تێیدا باسی ئه‌زمونی كاركردنی خۆی ده‌كات.
پێكه‌نینه‌كه‌ی بۆرخا، ناوبانگێكی زۆری هه‌بو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆیه سنوری وڵاته‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ژێرنوسی بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كراوه، بۆ هه‌ر زمانێكیش ژێرنوس كرابێت، بۆ روداو و به‌سه‌رهاتێكی كۆمێدی تایبه‌ت به‌و زمان و نه‌ته‌وه‌یه به‌كارهێنراوه.
بۆرخا لە سێپتێمبەری 2020 بەهۆی تێکچونی باری تەندروستی گه‌یه‌نرایه نەخۆشخانە و بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە رۆژی 28ی نیسان/ ئەپریلی 2021 دواماڵئاوایی له جیهانی پێكه‌نین و گاڵته‌وگه‌پ كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP