گوگڵ ئامرازێکی ئاشکرا کرد کە زیرەکی دەستکرد
بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدان لە ئاشکراکردنی دۆخی پێست و قژ و نینۆک، لەسەر بنەمای
ئەو وێنەيه‌ی کە نەخۆشەکه به كاميره‌ى موبايله‌كه‌ى ده‌يگرێت.
يه‌كێك له داهێنه‌رانى ئه‌م ئامرازه ڕايگه‌ياند :-
تاقیکردنەوەی "ئامڕازی یارمەتی پێست" کە لە کۆنفرانسی ساڵانەی
گەشەپێدەری زەبەلاحی تەکنەلۆجیا گوگڵ ئای ئۆ ئاشکرا کراوە و له ماوه‌يه‌كى نزيكدا
بۆ هه‌موو سيسته‌مه‌كانى مۆبايل و ويندۆز و ماك به‌رده‌ست ده‌بێ.
شارەزایەکی شێرپەنجە له‌م باره‌يه‌وه وتى :- گەشەسەندنی زیرەکی
دەستکرد دەتوانێت دکتۆرەکان بەتوانا بکات.
داهێنانى سيسته‌مى گۆگڵ ئاى ئۆ ماوه‌ى سێ ساڵی
خایاندووه و لەسەر داتای 65 هەزار وێنەی حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان ڕاهێنانی
پێکراوه .
سەرەڕای بەکارهێنانی وێنەکان، سيسته‌مى به‌رنامه‌كه به‌و شێوه‌يه
داڕيژراوه كه كۆمه‌ڵێك پرسيارى پزيشكى له به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش به
مه‌به‌ستى باشتر دياريكردنى جۆرى نه‌خۆشيه‌كه..
گۆگڵ ئاى ئۆ پشت بە وئامرازانەی پێشوو دەبەستێت کە لە
لایەن گووگڵەوە پەرەیان پێ دراوە بۆ فێربوون بۆ زانینی نیشانەکانی شێرپەنجە و
نەخۆشی توبرکوڵۆس .
لە ئێستادا هیچ کام لەو ئامرازانە وەک بەدیلێک بۆ
دەستنیشانکردنی نه‌خۆشييه‌كانى مرۆڤ ديارى نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP