وەزارەتی رۆشنبیری كەناڵەكانی راگەیاندن و كۆمپانیاكانی رێكلام ئاگادار دەكاتەوە

کلتور
06:49 - 2021-05-24

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم داوا لە كەناڵە راگەیاندنەكان دەكات ، ئاوازو گۆرانی فۆلكلۆرییەكان بۆ كاری بازرگانی بەكارنەهێنن و بەپێچەوانەوە روبەڕووی لێپیچینەوە دەبنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لەنوسراوێكدا كە ئاراستەی كەناڵەكانی  راگەیاند و كۆمپانیاكانی رێكلامی كردووە، رایگەیاندووە "ئاماژە بە یاسای ژمارە 17ی یاسای مافی دانەرو مافە هاوسێكانی، ماددەی چوارەم، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خاوەندارێتی سەرجەم ئاوازە فۆلكلۆرییەكان دەكات، كە خاوەنەكانیان دیار نین".
داواشیكردووە، سەرجەم ئەو رێكلامانەی كە گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆرو هونەرمەندانی نەتەوەكەمانی تێدا بەكارهێنراوە بۆ مەبەستی كاری بازرگانی رابگیرێت.
وەزارەتی رۆشنبیری ئەوەشی خستوەتەڕوو،  لەدوای دەرچونی ئەم بڕیارەوە، هەر كۆمپانیایەكی رێكلام و كەناڵێكی میدیایی، ئاوازو گۆرانی فۆلكلۆر بەكاربهێنێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP