وەرگێڕەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی وەرگێڕاندا داوای سەندیكایەكی دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن كەموكۆڕی و پێداویستییەكانین تێدا چارەسەر بكەن.
رۆژی ٣٠ی ئەیلوولی هەموو ساڵێك، رۆژی جیهانی وەرگێڕانە و لە بەشێك لە وڵاتان ئەم یادە دەكرێتەوە و بەهۆی نەبوونی كۆمەڵە و سەندیكای تایبەت بە كەسانی وەرگێڕان لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەو یادە نەكراوەتەوە و وەرگێڕەكانیش ئاماژە بە نەبوونی سەندیكایەك دەدەن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان.
مەهدی حەسەن چۆمانی، ماوەی ١٧ ساڵە كاری وەرگێڕیی بۆ پێنج زمان دەكات و ماوەی پێنج ساڵیشە وەك وەرگێڕی یاسایی لە بۆنە فەرمییەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشداری دەكات، ئەو ئاماژە بەوە دەكات كە كاری وەرگێڕیی راستەوخۆ لە بەشەكانی دیكەی وەرگێڕیی سەختترە و لەمبارەیەوە ووتی: "نزیكەی ١٧ ساڵ دەبێت وەرگێڕم و پێنج ساڵ دەبێت وەرگێڕی یاساییم، زیاتر كارەكانمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیانەیە كە كاری بەڕێوەچوونی كۆڕ و سمینار دەكەن بۆ ئەوەی وەرگێڕی راستەوخۆ ئەنجام بدەین. لە وەرگێڕانی راستەوخۆدا پێویستە دەقی ئەو كەسەت لەلا بێت كە قسە دەكات، بەڵام زۆرجار هەیە كە تەنها وێنەیەكی بۆنەكەمان نیشان دەدەن و رەنگە وەرگێڕ نەتوانێت سەد لە سەد پەیامەكە بگەیەنێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە رستەی تەواو بدەین بە گوێی گوێگراندا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP