داوای دانیشتنی تایبەت بەپێشێلكارییەكانی توركیا دەكرێت

کوردستان
18:27 - 2021-06-04

زیاتر لە 60 پەرلەمانتار یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و  داوای دانیشتنی تایبەت بە بڕینەوەی دارستانەكانی بادینان و شێواندنی ژینگەی هەرێمی كوردستان دەكەن لەلایەن توركیاوە.

لوقمان وەرتی سەرۆكی لیژنەی شارەوانی وگواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لەپەرلەمانی كوردستان راگەیاند: ساڵانە لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی پێشێلكارییەكانی توركیاوە چەندین زیانی ماددی و گیان بەر خەڵكی و حكومەت و ژینگەی هەرێم دەكەوێت و حكومەتی هەرێمیش جگە لە دەركردنی راگەیەنراوی شەرمنانە هیچی دیكەی نەكردوەو كۆتایی هێنانی ئەو پێشێلكارییانە بە راگەیەنراوی شەرمانە نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو: پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیان پێكهێناوەو بە مەیدانی سەردانی ئەو ناوچانە دەكەن، بێگومان پاشان هەڵویستی خۆشیان لەسەر لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان رادەگەیەنن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP