عیراق.. پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ به‌بێ سودی بانكی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان

ئابوری
12:33 - 2021-06-10

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد بڕیاردراوه‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن لێی سودمه‌ندبن به‌بڕی (ترلیۆنێك و نۆسه‌د ملیار دینار) زیادبكرێت.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه‌،  (سێ ترلیۆن و شه‌ش سه‌د ملیار دینار)  بۆ  بانكی خانوبه‌ره‌ و سندوقی نیشته‌جێبون ته‌رخانكراوه‌، ئامانج له‌و بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین فه‌رمانبه‌ر و چین و توێژه‌كانی عیراق لێی سودمه‌ندبن.

سه‌باره‌ت به‌ سودی بانكیش، ئه‌وه‌ هاتوه‌، سودی بانكی له‌سه‌ر ئه‌و پێشینه‌ی قه‌رزانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردو وه‌رگیرابون، هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌، و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و به‌بێ سودی بانكی پاره‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP