دەستەی‌ راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عيراق خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگی كۆڕه‌كی راگرت

زانست و تەکنەلۆژیا
13:39 - 2021-06-10


دەستەی‌ راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق، كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆمی سزاداو خزمه‌تگوزاریی 4Gی ئه‌و كۆمپانیایه‌شی راگرت، ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت كۆڕەك ئه‌و هۆشدارییانه‌ی پشتگوێخستووه‌ كه‌ پێی دراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نه‌دراوێكدا دەستەی‌ راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌" كۆمپانیای كۆڕەك بەبێ مۆڵەتی‌ دەستەکەیان كۆمپانیای ناوبراو خزمەتگوزاری‌ فۆڕجی‌ دەست پێ کردووە و په‌خشی كردووه‌. 

ئه‌و ده‌سه‌ته‌یه‌، جەختیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌، سوورن لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستی واژۆكراو لەگەڵ كۆڕەك و جێبەجێكردنی یاسا، بۆیه‌ بڕیاری‌ ئەوەی دا خزمەتگوزاری‌ فۆڕجی كۆڕەك ڕابگرێت و هۆشداریی‌ ئەوەشی داوه‌ كه‌ ئەگەر كۆڕەك بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ فۆڕجی ئەوا سزای تر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP