حاكم قادر حه‌مه‌جان: قۆناغەكە پێویستی بە یەكڕیزی نیشتمانی ھەیە

کوردستان
19:40 - 2021-06-10

ئه‌مڕۆ‌ چوار شەممە ٢٠٢١/٦/٩ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، بەشداریكرد لە كۆتاییھێنان بە خولێكی یاسایی و وتەیەكی پێشكەش كرد

‎له‌ وتەكەیدا حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند، ئەم قۆناغەی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە ھەستیار و چارەنوسسازە و پێویستی بە یەكێتی نەتەوەیی و یەكڕیزی نیشتمانی ھەیە و دەبێت بە ھەموولایەك ھەوڵی پاراستنی خاكی ھەرێمی كوردستان بدرێت

جەختیشی كردەوە كە نابێت جارێكی دیكە خوێنی كورد بە دەستی كورد بڕێژرێ و پلانی داگیركەران جێبەجێ بكرێت و ڕۆڵەی ئەم میللەتە ببێتە قوربانی، ھەموو گرژییەكی نێوان لایەنە كوردییەكانیش، زیان بە دۆزی كورد دەگەیەنێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP