بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی به‌لجیكا به ره‌سمی
كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان به جینۆساید بناسێنێت.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی
به‌لجیكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان ڕێكخست و دواتر ره‌شنووسی
پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ 15-7-2021، له په‌رله‌مانی به‌لجیكا
ده‌نگی له سه‌ر بدرێت و كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان به‌جینۆساید بناسێنێت، هه‌روه‌ها
ده‌ست به هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی ئێزیدی بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه
په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی به جینۆساید
ناساند، به‌وه‌ش هۆڵه‌ندا له‌پاڵ په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پابهندبو به‌هه‌وڵه‌كانی سزادانی تیرۆرستانی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌ی ئێزیدییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP