کۆمپانیای فەیسبووک ماسنجەری منداڵان بڵاو دەکاتەوە

زانست و تەکنەلۆژیا
05:18 - 2021-07-16

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەشانێکی نوێ لە ئەپی مێسنجەر بڵاودەکاتەوە کە تایبەت بە منداڵانی ژێر تەمەن ۱۳ ساڵ دەبێت و پێی دەوترێت مێسنجەری منداڵان، دەربارەی کاتی بڵاوبوونەوەشی، فەیسبووک هەواڵی بڵاوکردنەوەی ئەم ئەپەی لە چەند مانگی داهاتوو لە کۆگای گووگڵ پلەی ڕاگەیاند، ئەوانەشی بەکارهێنەری ئایفۆن و ئایپادن، لە ولایەتە یەکگرتووەکان دەتوانن کار بە وەشانی تاقیکاریی ئەپەکە بکەن.

ئەم  مێسنجەرە هاوشێوەی وەشانی یوتیوبی منداڵان کە ئەپێکی یوتیوبی تایبەت بە منداڵانە، لە ڕێڕەوێکی باشدا لەلایەن منداڵانەوە بەکاردەهێنرێت چونکە تایبەت بە چینی منداڵانە و فەیسبووک هەوڵدەدات لایەنی ئاسایش و چوارچێوەی گفتوگۆ بپارێزێت بۆ ئەوەی بە ئاسایی گفتوگۆ لەگەڵ خێزان و هاوڕێ بکرێت.  

مێسنجەری منداڵان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەهۆی هەژماری تایبەتی فەیسبووکی بەخێوکەرانی منداڵەکەوە کاردەکات. ئەوەی لەسەر دایک و باوکانە دامەزراندنی ئەپەکەیە لەسەر ئامێرەکانی منداڵەکانیان، پاشان ڕێکخستنی دەمنامەی منداڵە لەلایەن هەژمارەکەی خۆتەوە بە دروستی بە ئارەزووی خۆتان. بەڵام فەیسبووک ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، منداڵان ناتوانن دەست بە هەژماری دایک و باوکیان بگەیەنن و کاری پێبکەن، وەک ئەوەی وێنەیەک بڵاوکراوەی فەیسبووک هەیە وا دیارە کە پەیوەندییکردن بەهۆی تەنیا ناو و تاکە وێنەیەکی دەمنامەی هەژماری بەخێوکەرییانە، هیچی تر نییە.

ئەوەی لە مێسنجەری منداڵان چاوەڕوانی دەکەیت ڕووکارێکی جیاوازە بە ڕەنگی جۆراوجۆر. بە تەواوی دەتوانیت گفتوگۆی وێنە و نوسین و پاشان پەیوەندی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەیت، لەگەڵ بوونی چەند (وێنەیەکی پێوەکراوی خەندەکان هاوشێوەی سناپچات) بۆ منداڵان. هەروەها بە بوونی وێنەی جووڵاو و چوارچێوەی وێنە و پێوەکراو و ماسک و ئامڕازەکانی کێشان لەسەر وێنە بۆ منداڵان دەبێتە باشترین ئامڕاز، بۆ پەیوەندیی کردن بە دایک و باوک و هاوڕێکانیان.

له باشترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە چۆنیەتی شێوازی پەیوەندیی کردنی کەسانی ترە بە منداڵەکەت، ئەوەش ئەوەیە پەسەندکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پەیوەندی بە منداڵەکەتەوە بکەن بەهۆی هەژمارەکەی تۆوەیە و بەم هۆکارەش سەرپشک دەبیت لە پەسەندکردنی کەسانی ناسراو بۆ پەیوەندییگرتن بە منداڵەکەتەوە، ئەمەش باشترین کارە بۆ ئەوەی منداڵەکەت تووشی کەسانی خراپ نەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP