جیهان - نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت

ئابوری
07:12 - 2021-07-21

نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەویش دوای زیادبوونی چاوەڕوان نەكراوی عەمبارە نەوتییەكانی ئەمریكا لەهەفتەی ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنیی بەهۆی ترس لە گەڕانەوەی پەتای كۆرۆنا .  

بەپێی داتای ناوەندەكان، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت دابەزیوە و گەیشتوەتە 69 دۆلار، نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بۆ 66 دۆلار دابەزیوە .  

هەر بەپێی لێكۆڵەران، هۆكارێكی سەرەكی دابەزینی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی بەرهەم لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوە دەگەڕێتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP