بە فیلمی "كچانی خۆر" یەكە‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ دەستپێدەكات

کلتور
09:22 - 2021-07-21


بە فیلمی سینەمایی "كچانی خۆر" لە دەرهێنانی "ئێوا هوسۆن" و بە رۆڵگێڕانی "گوڵشیفتە فەراهانی" ئەكتەری ناوداری سینەمای ئێران و جیهان یەكە‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" لە ڕوسیا دەكرێتەوە. 
فیلمی سینەمایی "كچانی خۆر" باسی خەبات و بەرخۆدانی كچانی كوردی كۆبانێ لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش دەكات، لە یەكەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی ركابەریی سەرەكیی حەفتاویەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "كان" لە وڵاتی فڕەنسا، چوە سەر شاشەی سینەما و پێشوازییەكی بێوێنەی لێكرا.
"ئێوا هوسۆنی دەرهێنەری ناوداری فەڕەنسی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئازایەتی و بێباكی و لەخۆبردویی ژنانی كورد لە خەباتی چەكدارانە لە دژی داعش كاریگەری لەسەر ئەو هەبوە، هەر بەم هۆیەش بڕیاریداوە، چەند گۆشەیەك لەم خەباتە قارەمانانەیە وێنە بگرێت. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP