پۆلیسی راپەڕین رایگهیاند، لەگوندێكی سنوری قەڵادزێ، لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی، ویستویانە TNT بەكاربێنن و بەهۆی تەقینەوەكەشەوە كەسێك گیان لەدەستداوەو دووانی تریش بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵی ئەو كەسەیە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە: تەرمێك بەناوی (م.س.ح) لەدایكبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ دوو برینداری تر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەكاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە، باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
دەشڵێت: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەكاتی تەقینەوەكەدا كوڕێكیشی بریندار بووە كە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێرد منداڵێكی تر كە تەمەنی 16 ساڵەو بەڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو كردووە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: قوربانیەكان وەستای هەڵكەندنی بیر بوون و لەكاتی كاركردن بۆ خاوەن باخێك TNTیان بەكار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەكەش ئەوانی بەكرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵكەنن، بەڵام لەناو بیرەكە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەكە بشكێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP