بافڵ تاڵه‌بانى بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد

کوردستان
20:48 - 2021-07-21

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە، سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.

هەر بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.

بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژتیرۆر دروست دەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانە پێشتر وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP