مەستورەی ئەردەڵان ده‌كرێت به‌ دراما

کلتور
09:05 - 2021-07-28


رێككەوتننامەیەك لەنێوان پارێزگاری سنە و تەلەفزیۆن ئێران ئیمزا دەكرێت بەمەبەستی بەرهەمهێنانی درامای مەستورەی ئەردەڵان.

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری سنە ڕایگەیاندووە: دەبێت كەسایەتییە ناودارەكانی كوردستان گرنگیان پێبدرێت و وەك نموونەیەك بە نەوەكانی داهاتوو بناسرێن.
ڕاشیگەیاندووە بەمزوانە پڕۆژەكە ئەنجامدەدرێت و كەموكورتی لە پڕۆژەكەدا بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن.

بڕیارە درامای مەستورەی ئەردەڵان لە 15 ئەلقەدا دروست بكرێت و هاوكاتیش درامای درامای ئەمیر نزامی گەڕووسی لە 40 ئەلقەدا بەرهەم بهێنرێت. 

 ئاژانسی میهر

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP