سەرۆک کۆمار گێڕانەوەی 17 ھەزار پارچە شوێنەوار بەرزدەنرخێنێت

کلتور
11:53 - 2021-07-31

سەرۆک کۆمار گێڕانەوەی 17 ھەزار پارچە شوێنەوار بەرزدەنرخێنێت و جەختدەکاتەوە لە گرنگی پاراستن و گرنگیدان بە شوێنە کلتورییەکان

دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 31 ی تەمموزی 2021 لەکۆشکی سەلام  لەبەغدا پێشوازیکرد لە حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری عێراق.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەر هەوڵەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و دامەزراوە حکومییەکانی دیکەی بەرزنرخاند بۆ گێڕانەوەی 17 هەزار شوێنەوار، ھاوکات ئاماژەیکرد بەگرنگی پاراستن و گرنگیدان بە شوێنەوار و شوێنە کلتورییەکان وەک سەرمایەیەکی گرنگی وڵات و پاراستنی پێگەی وڵات لەنێو شارستانییەکاندا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەرزکردنەوەی کاروانی رۆشنبیری و ئەدەبی و پشتیوانیکردن لەبەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکان بۆ بەشداریکردن لەگەڕانەوەی عێراق بۆ رۆڵی ئاسایی خۆی لە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی رۆشنبیری لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی، هەروەها پێویستی پشتیوانیکردن لە گەنجانی بەهرەمەند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP