هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوشه‌ممه 16-8-2021، جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دا‌و باری ته‌ندروستی تێكچو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆچیدوایی كرد‌و دواماڵئاوایی له هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان كرد.
دوێنێ دوشه‌ممه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر، سه‌لام كۆیی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێری وردی پزشكیدابو، ئه‌مڕۆش به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه مردوه.
هونەرمەند کاروخ ئیبراهیمش لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەداخەوە هونەرمەند و مامۆستا سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد."
پێشتر هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوه.
بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكدا و له‌شاری هه‌ولێر ته‌رمی هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی به‌خاك بسپێردرێت
سه‌لام كۆیی له ساڵی 1955 له دایكبوه و زیاتر له 40 ساڵه له بواری شانۆ و دراما كاری كردوه، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می له 20-2-1969 به‌شداریكردن بو له شانۆگه‌ری (چاره ڕه‌ش)، سه‌لام كۆیی له‌و كاره ڕۆڵی خانمێكی ده‌بینی به‌ناوی (فاتم) جگه له‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ر كارێك به شتێك ناسراوه بۆ نمونه له "هه‌بوو نه‌بو" به "عه‌زه قۆڵبڕ" له "تاپۆ هه‌قی چییه" به "حاجی یادگار" ناسرابو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP