گەنجێكی عیراقی كەلێنێكی ئەلیكترۆنی لە پێگەی فەیسبوك ئاشكرا دەكات

زانست و تەکنەلۆژیا
19:11 - 2021-08-20

سەنتەری راگەیاندنی ژمارەیی لە عیراق رایگەیاند، دوای ئاشكراكردنی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی فەیسبووك لەلایەن گەنجێكی عیراقییەوە، كۆمپانیاكە ناوی ئەو گەنجە لە لیستی ئەو كەسانەدا تۆماردەكات، كە سوپاسیان دەكات و بڕی 4 هەزار دۆلاریش خەڵاتی دەكات .


سەنتەرەكە لە راگەیەنراوێكیدا، ئاماژەی بەوەكردوە، موئمەل ئەحمەد شەكیر، ئەو گەنجە عیراقییە كە بۆ كۆمپانیای فەیسبوكی ئاشكرا كردوە، لە پێگەی فەیسبوكدا كەلێنێكی ئەلیكترۆنی بوونی هەیە و وادەكات، لەكاتی هاك كردندا، بە ئاسانی ناسنامەی ئەو كەسانە بزانرێت كە سەرپەرشتی، لاپەڕەكانی فەیسبوك دەكەن و ئەوەش هاك كردن ئاسان دەكات .

موئمەل ئەحمەد شەكیر، رایگەیاندوە، دوای ئاشكراكردنی ئەو كێشەیەو راگەیاندنی بە كۆمپانیای فەیسبوك، كۆمپانیاكە ئەو كێشەیەی چارەسەركردوە و سوپاسی كردوە و بڕی 4 هەزار دۆلاریش خەڵاتی كردوە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP